٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە بە كۆنتڕۆڵكردنی هێڵی 47، دڵی خەلافەتی داعشی لەتوپەت كرد

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- پێشمەرگە بە ‌كۆنتڕۆڵكردنەوەی هێڵی 47 لە شنگال، دڵی خەلافەتی داعشی لەت كرد؛ ئەم هەنگاوەیش متمانەی ئەمەریكای لە رووی سەربازییەوە بە پێشمەرگە زیاتر كرد و وەزیری دەرەوەی ئەمەریكایش متمانەی وڵاتەكەی بۆ كورد دووپات كردەوە.

داعش دەمێكە ترسی لە جووڵەی سەربازیی پێشمەرگەیە لە ناوچەكەدا؛ (سەرۆك بارزانی) وەك چۆن بەڵێنی دایە كوردانی ئێزدی كە ئەوان كوردی رەسەنن و هەرچییەكی لە دەست بێ بۆیانی دەكات، ئەمڕۆ پێشمەرگە بە سەرپەرشتی و چاودێریی سەرۆك گەییشتە نێو شنگال و دەنگی رەسەنایەتیی كوردانی ئێزدی لە دڵی پێشمەرگەدا بە گیانفیدایی بۆ ئازادكردنی شنگال وا گەییشتە كۆشكە سپی و لەوێشدا ئەمەریكا متمانەی خۆی بە پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی شنگال دەربڕی.. پێشمەرگە وەك وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا (جۆن كێری) گوتی، شادەماری داعشی لە عێراق بڕی كە هێڵی 47ـی كۆنتڕۆڵ كرد، ئەو هێڵە لە رووی سەربازییەوە ناو نراوە 47 و خاڵی پێوەندیی نێوان داعش بووە لە ناوچەكەدا بە رەققەی سووریادا، بەمەیش بۆ جارێكی دی پێشمەرگە زەنگێكی دیكەی بۆ داعش لێدا كە بەڵێ ئوستوورەی داعشی شكاند.
(جۆن كێری) دوێنێ متمانەی ئەمەریكای بە پێشمەرگە دووپات كردەوە و رایگەیاند كە، ئازادكردنی شنگال ئاسان نییە، بەڵام ئەمەریكا متمانەی بە پێشمەرگە هەیە كە دەتوانێ شنگال ئازاد بكات.
ئۆپەراسیۆنەكە بە 7 هەزار و 500 پێشمەرگە بەرپا كرا ئەمەیش بە گوێرەی راپۆرتێكی "سی ئێن ئێن"ـی ئەمەریكا، بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن لە ناوچەكەدا دادەنرێ كە كرابێتە سەر داعش و بە تاكتیكێكی نوێ، زیانێكی ستراتیژی بە خەلافەتی داعش بگەیەنرێ.
هەریەك لە رۆژنامەی شەرقولئەوسەت و سایتی كەناڵی عەرەبییە باسیان لە گەورەیی ئەو ئۆپەراسیۆنەی پێشمەرگە كرد كە نزیكە لە ئازادكردنی شارێكی یەكجار ستراتیژی كە شنگالە و، بەمەیش داعش ورەی بە تەواوی لەسەر دەستی پێشمەرگەدا رووخاوە.

ئازادكردنی شنگال لە ڕووی ستراتیژییەتی جەنگەوە بەو مانایە دێ كە ئیدی ئوستووری داعش لە عێراقدا شكا و پێشمەرگە دڵی داعشی لەت كرد.. داعش لەمەودوا تەنیا بە رێگەی بیابان دەتوانێ جووڵە بۆ سووریا بكات، ئەمەیش كارێكی ئەستەمە و پێشمەرگە دەوڵەتی تیرۆری لەنێو برد.

چیاكۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار