بوزفیود نیوز: پێشمەرگە لەنێو شنگالە

هەولێر-KDP.info- ماڵپەڕی بوزفیود نیوز، بۆ جیهانی بەیان كرد ئەوەتا پێشمەرگە گەییشتە نێو شنگال و وا كۆڵان بە كۆڵان شارۆچكەكەی ئازاد كرد.
ماڵپەڕی بوزفیود نیوز لە ریپۆرتێكیدا وەك یەكەم مێدیای بیانی، بۆ جیهانی بەیان كرد ئەوەتا پێشمەرگە گەییشتە نێو شنگال و وا كۆڵان بە كۆڵان كۆنتڕۆڵی كرد.
ماڵپەڕەكە نووسیویەتی، ئیدی پێشمەرگە ئەوانەی لە مەرگ ناترسن گەییشتنە نێو شنگال و رێگای داعشی لەگەڵ سووریادا پچڕاند.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی داوە، پێشمەرگە زەردەخەنەی گەڕاندەوە سەر لێوی كوردانی ئێزدی و جارێكی دیكە پەرستگا و شوێنە ئایینییەكانی ئێزدیانی پاراست.
ماڵپەڕەكە باسی لە ئیمكانیاتێكی بەرزی پێشمەرگە كردووە كە بە وەرەیەكی بەرزەوە لە سێ قۆڵەوە چوونەتە نێو شنگال و وا شارەكە بە تەواوی لە داعش پاك دهكهنهوه.
چیاكۆ




