٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شنگال.. هێزەكانی پێشمەرگە گەییشتنە ناو بارەگای لقی 17ـی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- هەر ئێستا هێزەكانی پێشمەرگە گەییشتنە ناو بارەگای لقی 17ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەڕەكی نەسر، هاوكات چەندین ناوچەی گرینگ و ستراتیژییش كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگەوە.

عەمید (ئاشتی كۆچەر) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعشدا بەردەوامە و، هێزەكانی پێشمەرگە زۆر بە خێرایی بەرەو پێشڕەوی دەكەن، ئێستایش چەندین گەڕەك و شوێنی ستراتیژی كەوتوونەتە دەست هێزی پێشمەرگە، جگە لەوەی هێزەكانی پێشمەرگە توانیویانە بگەنە ناو بارەگای لقی 17ـی پارتی و كارگەی چیمەنتۆی شنگال".

گوتیشی: "لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا مزگێنیی ئازادكردنی تەواوی شنگال دەدەینە خەڵكی كوردستان".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار