ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال به‌رده‌وامه

شنگال-KDP.info- ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ به‌یانی 12 چه‌كداری داعش له رۆژهه‌ڵاتی شنگال كوژران و به ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوونه و پێشوه‌چوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یش به‌رده‌وامه.
عه‌مید ( عزه‌دین سه‌یدۆ) فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له شنگال، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌هێزی پێشمه‌رگه چه‌كدارانی داعش خۆیان ڕاناگرن و به‌رده‌وام ڕاده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ به‌یانی له رۆژهه‌ڵاتی شنگال به‌هۆی به‌ره‌و پێشچوونی هێزی پێشمه‌رگه 12 چه‌كداری داعش كوژران و به ده‌یانی دیكه‌یش بریندار بوون.
(سه‌یدۆ) گوتیشی: "له هه‌ر سێ لای باكور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای شنگال هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چن و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا شنگال له ده‌ستی تیرۆستان رزگار ده‌كرێت.
ڕابین شێروانی




