به‌په‌له؛ پێشمه‌رگه چووه ناو شنگاله‌وه

سه‌چاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی پێیڕاگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له هه‌رسێ قۆڵه‌وه چوونه نێوه‌ندی شاری شنگاله‌وه و، باره‌گای لقی پارتی و قایمقامیه‌تیان ئازاد كردووه و، خه‌ریكی به یه‌كجاری پاككردنه‌وه‌ی تیرۆریستانن.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ڕاسته‌وخۆی (سه‌رۆك بارزانی)دا، له سێ قۆڵه‌وه هێرشی ڕزگاركردنه‌وه‌ی شنگالیان به‌رپا كرد و، تا ئێواره‌كه‌ی چه‌ندان گوند و ڕێگه‌ی ستراتیژییان ڕزگار كردن و به ته‌واویش گه‌مارۆی شنگالیان دا، ئه‌م به‌یانی ڕۆژی هه‌ینییه‌یش، پێشمه‌رگه له هه‌ر سێ قۆڵه‌وه جوونه‌ته نێو شنگاله‌وه و، خه‌ریكن به‌یه‌كجاری له تیرۆریستانی پاك ده‌كه‌نه‌وه و ڕزگاری ده‌كه‌ن.




