تیمه‌كانی ته‌ندروستی له شنگالدا ئه‌ركه‌كانیان سه‌ركه‌وتووانه به‌جێ گه‌یاند

شنگال-KDP.info- به‌ڕێوبه‌رى گشتىی كاروبارى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه له میحوه‌رى شنگاله رایده‌گه‌ینێ، تیمه‌كانى ته‌ندروستى به 50 ئه‌مبیولانسه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه دان و كاره‌كانیان به‌سه‌ركه‌وتوویى ئه‌نجام داوه.
لیوا (د. موحسین موحه‌مه‌د ڕه‌شید) به‌ڕێوبه‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه له میحوه‌رى شنگاله، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیمه‌كانى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ له ئۆپه‌راسیۆنى ئازادكردنى شنگالدا به سه‌ركردایه‌تى راسته‌وخۆى (سه‌رۆك بارزانى) به‌شێوه‌كى كارا به‌شداریمان كردووه و ئاماده‌كارى خۆمان به‌ته‌واوى كردووه و سه‌ركه‌وتوانه كاره‌كانمان ئه‌نجام داوه و له‌چوار شوێنى سه‌ره‌كییدا بنكه‌ى ته‌ندروستیمان كردووه‌ته‌وه له حه‌ردان، چیاى شنگال، سنونێ و خانه‌سۆر.
گوتیشی كه، پزیشكى پسپۆرى نه‌شته‌رگه‌رى گشتىی و سڕكه‌ر و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كى زۆر له كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵماندا بوون.
هه‌روه‌ك گوتیشی كه به‌سوپاسه‌وه به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ته‌ندروستى دهۆك هاوكاریانكردووین و به هاوكاری دژه‌تیرۆریش فڕۆكه‌یشمان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان بۆ دابین كراوه و تا ئێستا خۆشبه‌ختانه برینداركه‌مه و سه‌ركه‌وتوانه‌یش تیمه‌كانمان گشت ئه‌ركه‌كانیان شانبه‌شانی پێشمه‌رگه به‌جێ گه‌یاندووه.
نەشوان بەرزنجی




