"ئێزدییه‌كان ده‌چنه‌وه ماڵ"
__2015_11_12_h21m27s49__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- ئۆپه‌راسیۆنه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتیی (سه‌رۆك بارزانی) بۆ ئازادكردنی شنگال لە دنیا، دەنگی داوەتەوە؛ مێدیاكان ده‌ڵێن ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه دوو گورزی ستراتیژی له داعش ده‌وه‌شێنێ.
له سێ قۆڵه‌وه پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش به‌رپا كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له مێدیای ئه‌مه‌ریكا و جیهاندا ناوبراوه به ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی شنگال؛ ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به گوێره‌ی زانیاری سه‌ربازی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به 7هه‌زارو500 پێشمه‌رگه به‌رپا كراوه و وه‌ك پاڵپشتیش 15هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی به‌رپاكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نه‌كراوه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له مه‌ودای نزیكدا 3 ڕۆژی بۆ دیاری كراوه و له مه‌ودایه‌كی دووریشدا 10 ڕۆژ، به‌ڵام به باوه‌ڕی زۆرێك له چاودێرانی سه‌ربازی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ئامانجی خۆی ده‌پێكێ چونكه هیچ به‌ربه‌ستێكی سه‌ربازیی بۆ نه‌هاتووه‌ته پێشێ.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له مێدیاكانی جیهاندا داوه‌ته‌وه؛ ڕۆژنامه‌ی واشنتن‌پۆست نووسیویه‌تی كه پێشمه‌رگه خێرا وا شوێنه ستراتیژییه‌كانی شنگال كۆنتڕۆڵ ده‌كات. ڕۆژنامه‌كه باسی له‌وه كردووه كه پێشمه‌رگه خه‌لافه‌تی داعش له‌ت ده‌كات و دوو جار گورز له تیرۆریستان ده‌وشێنێ؛ جارێكیان به‌هۆی له‌تكردنی خه‌لافه‌تی داعش له عێراق كه ئیدی ڕێ له داعش ده‌گرێ له‌نێوان مووسڵ و ڕه‌قه جموجۆڵ بكات و جارێكی دیكه‌یش ئومێدێكی گه‌وره ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێزدییه‌كان و ئیدی ئێزدیه‌كان ده‌چنه‌وه ماڵ.
واشنتن‌پۆست وای له زاری ئه‌مه‌ریكاییه‌كانه‌وه نووسیوه كه پێده‌چێ چارسەد پێنسەد داعش له شنگالدا مابێتنەوە.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی پێشمه‌رگه له شنگال ئه‌نیستیتۆی ستراتفۆر نووسیویه‌تی كه هێزەکانی پێشمه‌رگه بە پشتیوانیی ئه‌مه‌ریکا هێریش دەبنە سەر شارێکی ستراتیژیک.
ئه‌نیستیتۆی ستراتفۆر له ڕاپۆرتێكه‌دا ده‌ڵێ ئەمڕۆ ١٢ی مانگ سەرچاوە ئەمنییەکانی کورد ڕایانگەیاند: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە پشتیوانیی ئاسمانەهێرشه‌کانی هاوپەیمان كه ئه‌مه‌ریکا ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات، هەڵمەتی گرتنەوەی شاری شنگالیان لە ڕۆژئاوای مووسڵ به‌رپا کردووە.
شنگال واتایەکی ستراتێژیکی هەیە بۆ کوردان، لەبەر ئەوەی کە ڕێگای ستراتێژیکی نێوان مووسڵ (پێگەی سەرەکیی داعش لە عێراقە) و ڕەقە (پایتەختی داعش لە سووریا) پێک دەبەسێتەوە. ئەم هێرێشە لە دوای ئاسمانه هێرشەکانی دوێشەو لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوه دەستیان پێکردووە.
ئەنیستیتوتی ستراتفۆر ئاماژه‌یشی داوه، پێشمەرگە ڕایگەیاندووە کە چەندین گوندیان ڕزگار کردووە و، چه‌ند ڕێگایەکی ستراتێژیکیشیان ئازاد كردووە. سەرچاوەکان ڕادەگەیێنن کە، ڕێگای گەیشتنی یارمەتی بۆ داعەش گیراوە و، ٦٠٠ چەکداری داعش لە شنگال هه‌روا خه‌ریكی ڕاكردنن، هەرچەند شەڕی توند لە ناوشاردا بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی پێشمەرگە ڕایگەیاند، کە بیستهەزار پێشمەرگە بەشداریی ئەم شەڕە دەکەن، بەڵام دەمڕاستێکی حکوومەتی هەرێم دەڵێ ٧٥٠٠ پیشمەرگەنە.




