عه‌زیز وه‌یسی: پێشمه‌رگه له ڕۆژهه‌ڵاتی شنگالدا 100 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌ویی كردووه

شنگال ـKDP.infoـ فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی دەڵێ، به‌رنامه و مەبەستە سه‌ربازییه‌كه‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی شنگالدا سەداسەد سەی گرتووە و، 100 كیلۆمه‌تر زیاتریش چووینەتە پێشەوە.
لیوا (عه‌زیز وه‌یسی) فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی له میحوه‌ری شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پلانه‌كانمان سەداسەد سەری گرت؛ پێشڕه‌وییەکی زۆر باشیشمان كردووه؛ ئێمە لە ڕۆژهه‌ڵاتەوە 100 كم زیاتریش به‌ره‌وپێشه‌وه چووینه و، ڕزگارمان كردووه؛ به کیلۆمەتری چوارگۆشه‌یش، ڕووبەرێکی یەکجار زۆرە."
لیوا (عه‌زیز وه‌یسی) ده‌یشڵێ: "تیرۆریستانی داعش زەرەر و زیانی زۆریان داوە؛ جارێ باسی لێوە ناکەین هەتا شەڕەکە تەواو دەبێت."
(عه‌زیز وه‌یسی) گوتیشی: "ده‌وروبه‌ری شنگال به ته‌واوەتی ڕزگار كراوه؛ لە ناو شنگالدا تیرۆریستان بۆمبێكی یه‌كجار زۆریان داناوەتەوە و، شەڕەکەی ئەستەم کردووە."
نه‌شوان به‌رزنجی




