"پێشمه‌رگه به ته‌كتیكێكی نوێ داعشی گەمارۆ داوە؛ شنگال ئەوەندەی نەماوە ئازاد بکرێت"

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- كه‌ناڵە ئەمەریکاییە جیهانییەکەی سی‌ئێن‌ئێن له ڕاپۆرتێكدا ڕۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ته‌كنیكی نوێی شه‌ڕی پێشمه‌رگه له شنگال كه به ته‌واوی داعشی گه‌مارۆ داوه و، ئەوەندەی نەماوە شنگال ئازاد بكەن.
كه‌ناڵی سی‌ئین‌ئێنی ئه‌مه‌ریكا له ڕاپۆرتێكدا نووسیویه‌تی كه ئه‌مڕۆ 7هه‌زارو500 پێشمه‌رگە له سێ قۆڵه‌وه گه‌مارۆی داعشەکانی ناو شنگالیان داوە؛ پێشمه‌رگه به ته‌كنیكێكی نوێی شه‌ڕ و، پشتیوان بە فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، وا داعش ئاگرباران ده‌كه‌ن و، زۆری نەماوە شنگال ئازاد بكەن.
كه‌ناڵه‌كه وێنه‌ی شه‌ڕه‌كانی گواستووه‌ته‌وه و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه له به‌رانبه‌ر داعش پیشان ده‌دات كه چاک وره‌ی داعشانیان ڕووخاندووه.
چیاكۆ




