سهربازگهی دۆزمیز و گوندی کولات ئازاد کران و زیاتر لە 45 تیرۆریستیش کوژران

شنگال-KDP.info- فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایگهیاند كه، سهربازگهی دۆمیزی باشووری رۆژئوای شنگال، ههروهها گوندی کولات لە رۆژهەڵاتی شنگال ئازاد کرا و زیاتر لە 45 تیرۆریستی داعشیش لەنێو گوندەکە کوژران و ئەوانی دیکەیش بەرەو تەلەعفەر هەڵاتن.
عەمید ( ئاشتی کۆچەر) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، ئێستا گوندی (کولات) بە تەواوەتی ئازاد کراوە و کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە، کە ئەو گوندە دەکەوێتە نێوان حەردان و ئۆمشەباب و نزیکە لە سەنتەری شاری تەلەعفەر.
گوتیشی: لەو گوندە شەڕێکی سەخت لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش روویدا، بەڵام دواجار هێزی پێشمەرگە توانیان گوندەکە کۆنتڕۆل بکەن و زیاتر لە 45 تیرۆریستی داعش لەناو خانوو و قوتابخانەی گوندەکە بکوژن و لەناو ببەن.
عەمید ( ئاشتی) زیاتر دەڵێ: ئێستا شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش بەردەوامە و هێزەکانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدانە و بەرەو شنگال دەچن.
ههرچی سهربازگهی دۆمیزه كه دهكهوێته باشووری ڕۆژئاوای شارۆچكهی شنگالهوه، یهكێك له مۆڵگه سهرهكی و ههستیارهكانی داعشان بووه، بهم ئازادكردنهیش، ئێستا داعش له ههر چوارلاوه، گهمارۆ دراوه و، ڕێیهكی بۆ دهربازبوون نهماوهتهوه..لهو بارهیهشهوه (قاسم دربۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: پێش کەمێک هێزەکانی پێشمەرگە توانیان سەربازگەی دومیز کە ناوچەیەکی گرینگ و ستراتیژیە لە رۆژئاوای شاری شنگال کۆنتڕۆڵ بکەن.
گوتیشی، لەو سەربازگەیە هێزەکانی پێشمەرگە توانیان زیانێکی زۆری گیانی لە تیرۆریستان بدهن و بە دەیان تیرۆریست بکوژن و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی سەربازی و ئۆتۆمبێلدا بگرن.
رابین شێروانی




