٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"دووباره‌ ژیان بۆ شنگال ده‌گه‌ڕێنینه‌وه‌"

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  قایمقامی شنگال ڕایگەیاند، 20% شارۆچکەی شنگال لەلایەن تیرۆریستانەوە خراپ کراوە و خانووەکان ڕووخێنراون، بۆیە بۆ دوای ئازادکردنی تەواوی شارەکە پلانێکی باشمان داناوە و لە جاران زیاتر شارەکە ئاوەدان دەکەینەوە.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شارۆچکەی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت:  "زۆر سوپاسی (سەرۆک بارزانی) و هێزی پێشمەرگە دەکەین کە شنگال و شنگالییەکان لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار دەکەن؛ دوای ئازادکردنی شنگال پلانێکی باشمان داناوە و لە جاران ئاوەدانتری دەکەینەوە و دووبارە ژیان بۆ ناوچەکە دەگەڕێنینەوە. (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە مەزاری شێخ شەرەفەدیندا، بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی شنگالی داوە."

گوتیشی: "زۆر سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکەین، کە تەواوی توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ گرتنەوەی شنگال و لەخۆگرتنی ئاوارەکان؛ ئەوانەیشی دەستیان بە خوێنی ئێمە سوور بووە و، دەستیان بۆ نامووس و شەرەفمان بردووە، بە هیچ شێوەیەک لێیان خۆش نابین و بە یاسا سزای خۆیان وەردەگرنەوە."

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار