٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکان، دە تۆتۆمبێلی داعشیان تێک شکاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  لەم شەڕەی ئەمڕۆدا 10 ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعش لە لایەن هێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە تەقێنرانەوە و لەنێو براون؛ هێزی پێشمەرگەیش لە ناوەڕاستی شاری شنگال نزیک دەبێتەوە.

(قاسم سمێر) فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "پلانی ئازادکردنی شنگال وەکو مەبەست بەڕێوە دەچێت و بە سەرپەرشتیی (سەرۆک بارزانی) تەواوی ناوچەکانی خاکی شنگال لە تیرۆریستان پاک دەکرێتەوە."
گوتیشی: "زیاتر لە 20هەزار پێشمەرگە و فەرماندەپێشمەرگە لە شەڕی ڕزگارکردنی شنگالدا بەشدارن و هەنگاووبەهەنگاو دەچنە پێشەوە؛ تا ئێستا هێزی پێشمەرگە هیچ زیانێکی نەبووە، لە بەرامبەردا تا ئێستا 10 ئۆتۆمبێلی داعش کە دەیانویست خۆیان بە هێزی پێشمەرگەدا بتەقێنەوە لەناو براون و سووتێنراون، لەگەڵ ئەوەی  بە دەیان تیرۆریست لە شنگال و دەوروبەری کوژراون و بریندار بوونە."

(سمێر) دەیشڵێت: "ڕاستە ئەو بۆمبانەی تیرۆریستان دایانناوەتەوە کەمێک بووەتە بەربەست لە بەردەم پێشڕەیکردنی پێشمەرگە، بەڵام بەردەوام تیمی تایبەت مین و تەقەمەنی لەناو دەبەن و، هەنگاوبەهەنگاو هێزی پێشمەرگە بەرەو پێشەوە دەچن و، نزیک دەبنەوە لە ناوەڕاستی شاری شنگال.

رابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار