به ئازادكردنی شنگال هاتوچۆی داعش له مووسڵهوه بۆ سووریا دهپچڕێ
__2015_11_12_h15m50s39__LB.jpg)
شنگال-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، بە ئازادكردنی شنگال داعش وردەوردە دوای دەبڕێتەوە، چونکە ئیدی ناتوان لە نێوان عێراق و سووریادا ھاتوچۆ بکەن.
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەستپێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی شنگال بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی خۆی جێگەی دڵخۆشیی ھەموو کوردی ئێزدییە، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵوماڵی خۆیان کە ماوەی ساڵونیوێکە ئاوارە بوونە.
سەرۆکی لیستی برایەتیوپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتیشی، ئازادکردنی شنگال لەلایەن ھێزی پێشمەرگە کاریگەرییەکی زۆر دەبێت بۆ ئەوەی پرۆسەی ڕزگارکردنی مووسڵ ئاسانتر بێ، بۆیە بەرای من ئازادکردنی شنگال داعش لە کۆتایی نزیک دەکاتەوە نەک تەنها لە مووسڵ، بەڵکو لە ھەموو عێراق.
گوتیشی، بە ئازادکردنی شنگال ئیدی داعش ناتوانێ ھاتوچۆ لە سووریاوە هاتوچۆی مووسڵ بکات، ئەمەش وادەکات داعش لە ناوچەکە زۆر لاواز بێت.
بڵند ئیبراھیم




