"ئازادكردنی شنگال، داعش له مووسڵ لاواز دهكات"
__2015_11_12_h15m39s21__LB.jpg)
شنگال-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، دەستپێکردنی شەڕی ڕزگارکردنی شنگال ڕۆژێکی مێژووییە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان، چونکە بە ئازادكردنی شنگال پێگەی داعش لە مووسڵ زۆر لاواز دەبێ و داعش ڕێگهی نێوان سووریا و مووسڵ لێ دهگیردرێ.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان (نازم ھەرکی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ماوەیەکی زۆرە بە سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی شنگال دەکرێ و، ئەمڕۆیش ئەو پرۆسەیە دەستی پێکردووە و، ڕۆژێکی زۆر مێژووییە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان به گشتی و كوردانی ئێزدی به تایبهتی.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، بڕیارە دوای گرتنەوەی شنگال دەست بکرێت بە ئاوادانکردنەوەی شنگال، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پلانی بۆ داناوە و ناوچەکە ئاوەدان دەکاتەوە.
(نازم ھەرکی) دهیشڵی، ئازادكردنی شنگال واته وهشاندنی گورزێكی گورچكبڕ له تیرۆریستانی داعش، چونکە بە گرتنەوەی شنگال ڕێگای نێوان سووریا بۆ مووسڵ دەگیرێت، بەمەیش داعش پێگەی داعش لە مووسڵ لاواز دەبێت و، ڕزگارکردنی مووسڵیش ئاسانتر دەبێت.
بڵند ئیبراھیم




