٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حەردان.. شه‌قامی شنگال بۆ ته‌لەعفه‌ر ڕزگار كرا

سەرچاوە: KDP.info

حەردان-KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی سوپای زێرەڤانی دەڵێ لە قۆڵی حەردانەوە هێرشمان هێناوە و، توانیومانە شەقامی شنگال تەلەعفەر ئازاد بكەینەوه‌.

عەقید (دڵشاد مەولود) بەرپرسی ڕاگەیاندنی سوپای زێرەڤانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە هەموو شتێك گرنگتر ئەوەیە (سەرۆك بارزانی) ڕاستەوخۆ خۆی سەرپەرشتیی ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئەمڕۆی شنگال دەكات و، ڕاستەوخۆ ڕێنمایی دەدات. ئۆپەراسیۆنەكە ئەمڕۆ زۆر فراوانە و لە چەند قۆڵێکەوە هێرش كراوەتە سەر تیرۆریستانی داعش؛ لە میحوری حەردانەوە هێرشمان هێناوە و توانیومانە شەقامی شنگال تەلەعفەر ئازاد بكەینەوە و تیرۆریستانمان لێك جودا كردوونەتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن بەهیچ شێوەیەك دەرباز ببن."

بەرپرسی ڕاگەیاندنی سوپای زێرەڤانی ڕو ونی كردەوە كە: "لەم قۆڵەی ئێمەدا تا ئێستا خۆم تەرمی زیاتر لە 13 داعشم بینییوە، جیا لەوەی كە كەوتۆۆتە ژێر خۆڵوخاشاك و باقیەكەی تریشیان هەڵهاتوون, دووای ئەم هەموو سەركەوتنە خۆشبەختانە هیچ بریندار و شەیدیكمان نییە كە ئەمەش بۆ تۆكمەیی پلانەكان و بەتوانایی هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە."

ئاماژەیشی دا: "فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی زۆر بەتوانایە و لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدارییەكی زۆر گەورەی هەیە و بە شێوەیەكی بەرنامەدارێژرا و پیلانەكان جێبەجێ دەكات, ڕۆڵ و سەركەوتنە گەورەكانی ئەمڕۆمان شایەیییە بۆ بەهێزیی پێشمەرگە.

سه‌رباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار