ھێزی پێشمەرگە لەماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن رادەگەینێت

شنگال-KDP.info- فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک دەڵێ، ھێزی پێشمەرگە پێشڕەوی زۆر باشی کردووە و ناوچەیەکی زۆری ئازادکردووە، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن رادەگەینن.
فەرماندەی فەرماندەیی دھۆک لەشنگال (شێخ عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: ھێزی پێشمەرگە زۆربەی شوێنە ستراتیژییەکانی کۆنتڕۆڵکردووە و پێشڕەوی زۆر باشی کردووە و زیانی زۆریش بە داعش گەیندراوه، بۆیە لەماوەیەکی نزیکدا مژدەی سەرکەوتن بە خەڵکی کوردستان رادەگەینرێت.
لای خۆیشیەوە فەرماندەی پێشمەرگە لەشنگال عەمید (ئاشتی کۆچەر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: داعش زۆر لاوازبووه و وا بەرە و بەعاج رادەکەن وھێزەکانی ئێمەیش لەکاتی چوونیان تەقەیان لە کاروانێکی ئەوان کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان سووتاندن و ژمارهیهك داعش كوژران.
بڵند ئیبراھیم




