شەشۆ: چاوهڕوانی فهرمانین بۆ شهڕی كۆڵان به كۆڵان..چواردهوری شنگالمان گرتووه

شنگال-KDP.info- (قاسم شهشۆ) دەڵێ، لەئێستادا چواردەوری شنگالمان داوە و بۆ شهڕی كۆڵان به كۆڵانیش چاوهڕێی فهرمانی سهرۆك بارزانی دهكهین تا شنگال بهتهواوهتی ئازاد بكرێ.
(قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەمیحوهری پێشەوەی شنگالەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەر لەحەردانەوە تا گۆلات و عەی شەبابین، ناوچەی دەفەو سۆلاڤ لە شەنگال بەشێوەیەكی زۆر خێراوچر لە تیرۆریستان پاكراوەتەوە و یەك داعشی تێدا نەماوە و هەموومان كوشتن. لە ئێستایشدا چواردەوری شەنگالمان داوە و دەبێ ئەوانەی كە لەنێو شنگالدا ماون هەرهەمووی لەناوببردرێن و یەكێكیشیان دەرباز نەبێ."
ئەوفەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەشەری پێشەوەی شنگال ئاماژەیشی دا: "ئێستا خۆم لەنێو كۆڵانەكانی شەنگالم و شەڕبەردەوامە, چاوەڕوانی فەرمانی (سەرۆك بارزانین) بۆئەوەی دەست بە شەڕی كۆڵان بەكۆڵان بكەین و بهتهواوهتی شنگال ئازاد بكهین. ئێستا لە هەماهەنگیداین لە گەڵ تیمی ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی بۆمب بۆئەوەی ریگای پێشمەرگە لەنێو كۆڵانەكان پاك بكەنەوە و زیان بە هێزی پێشمەرگە نەگات, چونكە بۆمبێكی چێندراوی زۆر لەنێو شنگالدا بوونی هەیە."
سهرباز واحید




