پێشمەرگە سەلامەتن و شوێنە ستراتیژییەكانی شنگال ئازاد كراون

شنگال-KDP.info- (سەربەست لەزگین) فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای شنگال رایدەگەیێنێت، ئەو پلانەی بۆیان دانرابوو بە سەركەوتوویی جێبەجێیان كردووە و ژمارەیەك لاشەی تیرۆرستانی داعشیش جێ ماون.
(سەربەست لەزگین) فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە رۆژئاوای شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە گشت لایەكەوە هێزەكانی پیشمەرگە لە پیشڕەویدان لە شنگال، ئێستایش گەیشتین بە ئامانجی خۆمان و لە كۆتایی گرعوزێرین كە شوێنێكی زۆر ستراتیژییە و بە دووریی نزیكەی 12كم دەكەوێتە رۆژئاوای شنگال، كەمێك بەر لە ئێستایش ئۆتۆمبێلێكی مینڕێژكراو بەرەو روومان هات، بەڵام بەر لەوەی بگاتە نزیكمان خۆشبەختانە لێیان هاتینە دەست و تەقاندمانەوە، هەروەها هێزەكانی پێشمەرگە هەموومان سەلامەتین لە م میحوەرە".
(لەزگین) گوتیشی: "لە گوندی جیدال لاشەی 8 تیرۆریستی داعش جێ ماون و لە وەردییەش تیرۆریستانی داعش ڕاو نراون و زیانێكی زۆریان پێ گەییشتووە".
نەشوان بەرزنجی




