ئەنجامدەرانی تەقینەوە خۆكوژییەكەی دووبز دەستگیر كران

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك دەڵێت، ١٢ تیرۆریستیان دەستگیر كردووە كە دەستیان لە تەقینەوە خۆكوژییەكەی دووبزدا هەبووە و، لە بەردەم داوەریش ددانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە.
عەمید (سەرحەد قادر) بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوای تەقینەوەخۆكوژییەكەی دووبز، هێزەكانیان دەستیان بە لێكۆڵینەوەی چڕوپڕ كرد و توانییان ١٢ تیرۆریست دەستگیر بكەن كە دەستیان لەو تەقینەوەیەدا هەبووە، لە ئێستایشدا لەبەردەم دادوەر ددانیان بە تاوانەكەدا ناوە و، چۆنیەتیی هاتنیان بۆ ناو دووبز و ئەنجامدانی تەقینەوەكەیشیان باس كردووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك گوتیشی، ئەو گرووپە زۆر كردەوەی دیكەیان ئەنجام داوە، بۆ نموونە لە ساڵی رابردوو لە شارۆچكەی دووبز و لە ساڵی٢٠١٠ لە ناحیەی تازەیش، دوو تەقینەوەیان ئەنجام داوە كە بەسەدان كەس شەهید و بریندار بوون.
بڵند ئیبراهیم




