٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعشەکانی شنگال، هەندێکیان نەبێ، ئەوی كوژراوە و بە دیل گیراوە دەنا ڕایکردووە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی شنگالدا، ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژراون و ژمارەیەكیش بە دیل گیراون.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شنگالدا كە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی (سەرۆك بارزانی) دەستی پێ كرد، ژمارەیەكی زۆری تیرۆریستانی داعش كوژراون و ژمارەیەكیش بە دیل گیراون".
(شەشۆ) گوتیشی: "پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و تاوەكو ئێستایش پێشڕەویی زۆر باشیان كردووە، داعشیش لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ دراوە و فرۆكە جەنگییەكانیش بە چڕی مۆڵگەكانی داعش بۆردوومان دەكەن".
ئەو فەرماندەیە دەشڵێت، سەرەتا نزیكەی ٣٠٠ تیرۆریستی داعش لەناو شنگال مابوون كە زۆرینەیان خۆكوژ بوون، بەڵام زۆرینەیان رایان كردووە و لە ئێستادا كەمتر لە ١٠٠ تیرۆریست لەوێ ماون.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار