پێشمەرگە، ڕێگای نێودەوڵەتیی نێوان تەلەعفەر و شنگال و مەفرەقی ئوم شەبابیتی ڕزگار کردن

شنگال-KDP.info- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەر ئێستا ڕێگای نێودەوڵەتیی نێوان تەلەعفەر و شنگال و مەفرەقی ئوم شەبابیتی ئازاد کردن.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیمۆکراتی وکردستانی ڕاگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کە فەرماندەیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، ئۆپەڕاسیۆنی ئازادکردنی شنگالی بەرپا کرد، هەر ئێستا ڕێگای نێودەوڵەتیی نێوان تەلەعفەر و شنگال و مەفرەقی ئوم شەبابیتی لە دچنگی تیرۆریستانی داعش دەرهێنا و ڕزگاری کرد.
وەک سەرچاوەکە ڕایگەیاند، تا دێ بازنەی بەرەکانی بەرگریی لاوازی داعش بەرتەسک دەکاتەوە و، پێشمەرگە بە ورەیەکی بەرزەوە لە پێشڕەویدایە.




