پێشمەرگە ڕێگەی سەرەكیی ڕەققە و مووسڵی ئازاد كرد.. داعش بەرەو بەعاج ڕادەكەن

شنگال-KDP.info- هەر ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستانی داعش كەوتنە بۆسەی هێزی پێشمەرگە و تەقێنرانەوە و ئەوانی دیكەیش بەرەو بەعاچ ڕادەكەن.
عەمید (ئاشتی كۆچەر) فەرماندەی پێشمەرگە لەناو شنگالەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئێستا دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان كەوتنە داوی هێزی پێشمەرگەوە و لەناو بران، لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعش بە ئۆتۆمبێل لە ناو شنگال ڕادەكەن بەرەو بەعاج، ڕێگای سەرەكیی هەر دوو پارێزگای ڕەققە و مووسڵ كەوتووەتە دەست هێزی پێشمەرگە و داعش ناتوانن بۆ سووریا ڕابكەن".
گوتیشی، ورەی پێشمەرگەر زۆر بەرزە و لە زۆربەی ئەو شوێنانەی بۆ هێزی پێشمەرگە دەستنیشان كراون، چوونەتە پێش و جێگیر بوونە و چاوەڕوانی فەرمانی (سەرۆك بارزانی) دەكەن بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچن و، ئەو نەخشەیەی دانراوە جێبەجێی بكەن.
رابین شێروانی




