٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قاسم شەشۆ: داعشمان گەمارۆ داوە؛ خەریکی لەناوبردنیانین

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  (قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەشەڕی پێشەوەی شنگالەوە رایگەیاند: "لە هەردوو لای شنگالەوە شەقامەكان لە تیرۆریستانی داعش گیراون و گەمارۆ دراون، ئێستایش سەرقاڵی لەناوبردنیانین". دەشڵێت، تەنیا هێزی پێشمەرگە لەناو ئۆپەراسیۆنەكەدایە و ئەوەی لە مێدیاكانیشەوە دەگوترێ، ڕاست نییە؛ ئاخر ئێزدییەکان زۆر بریندارن، بۆیە نابێ معامەلە و مزایەدەیان پێ بکرێ.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە بەرەشەڕی پێشەوەی شنگالەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە میحوەری رۆژئاوای شنگال، لە ناوچەی سۆلاڤ زۆر نزیك بووینەتەوە و، لەم بەرەیشەوە ناوچەی كارگەی چیمەنتۆ ئازاد كراوە، لە هەردوو لای شنگالیشەوە شەقامەكان لە تیرۆریستانی داعش گیراون و گەمارۆ دراون، بۆیە ناتوانن رابكەن و ئێستا سەرقاڵی لەناوبردنیانین".
(شەشۆ) ئاماژەیشی دا: "تا ئێستا هەر هێزی پێشمەرگە لەناو ئۆپەراسیۆنەكە بووە و هیچ هێزێكی دیكە بەشداری نەكردووە. ئەم موزایەدانەیشی لەلایەن چەند حزب و مێدیایەكەوە بەم ئۆپەراسیۆنەوە دەكرێت، تەنیا پڕۆپاگەندە و بەلاڕێدابردنی راستییەكانە، منداڵ و پیر و گەنجی شنگال هەمووی زۆر بە باشی دەزانن كە بە سەرپەرشتی (سەرۆك بارزانی) و دەست و بازووی هێزی پێشمەرگە شنگال ئازاد دەكرێت و ئەم داستانە تۆمار دەكرێت؛ ئاخر ئێزدییەکان زۆر بریندارن، بۆیە نابێ معامەلە و مزایەدەیان پێ بکرێ. ئەوان ئازادییان دەوێ نەک شەڕەشیعاری حزبایەتی و خۆ پێ هەڵدانەوە."

سەرباز واحد
 

هەواڵی پەیوەندیدار