٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەپەلە.. ئاڵای كوردستان لەسەر بینای قایمقامیەتی شنگال هەڵكرا

سەرچاوە: KDP.info


شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شەنگال رایگه‌یاند، (سەرۆك بارزانی) بریاریداوە كە دەبێ خاكی شەنگال بەتەواوی ئازاد بكرێت و ئۆپەراسیۆنەكە تائێستا سەركەوتنی زۆر گەورەی بەدەست هێناوە و  ئاڵای كوردستانیش لەسەر بینای قایمقامیەتی شەنگاڵ هەڵكراوە.


(مەحما خەلیل) قایمقامی قەزای شەنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئازادكردنی شەنگال كە ئەمرۆ لەژێر چاودێری (سەرۆك بارزانی) ئەنجام دەدرێت جەژنێكی زۆر گەورەی نەتەوەییە بۆهەموو كوردێ بەتایبەت ئێزیدیەكان و خەڵك زۆر دڵخۆشە و بووە بە بۆنەو ئاهەنگ, (سەرۆك بارزانی) بریاریداوە كە دەبێ خاكی شەنگال بەتەواوی ئازاد بكرێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە تائێستا سەركەوتنی زۆر گەورەی بەدەست هێناوە و هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم شوێنە دیاریكراوەكانەوە لە پێشرەوی دان و داعشان هیچ بەرگریەكی ئەوتۆیان پێنەكراوە و رولە شكانن."
قایمقامی شەنگال گوتیشى: "لە ئێستادا هێزی پێشمەرگە له‌ پێشره‌ویدایه‌و چه‌ند شوێنێك ئازاد كراون و لەسەر بینای قایمقامیەتی قەزای شەنگالیش ئاڵای پێرۆزی كوردستان هەڵكراوە، ئێزید خان گەلەك دڵخۆشن و ئیزید خان و كوردستان ئەمرۆ لە ئاهەنگی سەركەوتن دان."
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار