ڕێگەی نێوان شنگال سووریا و گوندەکانی تل شۆر، کۆلاتە، فازلییە و گابار ئازاد کران

شنگال-KDP.info- سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هێرشی فراوانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ سەر شارۆچکەی شنگال و دەوروبەری، ڕێگای ٤٧ کە شنگال و سووریا پێکەوە دەبەستێتەوە، ئازاد کرا؛ هەروەها لە میحوەری ڕۆژهەڵاتیشەوە، گوندی تل شۆر و فازلییە، هاوکات گوندی گابار ئازاد کران.
سەعات ٧ـی ئەم بەیانییە، بەپلانێکی نەخشەبۆداڕێژراو و بە سەرپەرشتیی راستەوخۆی سەرۆک بارزانی، هێرشی فراوانی هێزەکانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە، ڕۆژهەڵاتی شنگال، کە جادەی ٤٧ و گوندەکانی کۆلاتە و فازلییەی لێ ڕزگار کراون، میحوەری ناوەڕاست کە ڕاستەوخۆ هیزەکانی پیشمەرگە لێیەوە دەچنە نێو شنگالەوە، هەروەها میحوەری ڕۆژئاوا کە گوندی گابار لێی ئازاد کراوە.




