ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال ده‌ستی پێكرد

شنگال-KDP.info- سه‌عات 7ـی ئه‌م به‌یانیی پێنجشه‌ممه‌یه، به سه‌رپه‌رشتیی راسته‌وخۆی (سه‌رۆك بارزانی) ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئازادكردنی شنگال ده‌ستی پێكرد.
چه‌ند ڕۆژێكه سه‌عاتی سفری هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆ ئازادكردنی شنگال بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پاش هێرشێكی چڕی تۆپخانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسمانه‌هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كه له دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه، سه‌عات 7ـی ئەم سه‌رله‌به‌یانییه، به سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی) فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی شارۆچكه‌ی شنگالی له‌ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕاگه‌یاند.




