٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شەشۆ: جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزی دیکە ناتوانێت شنگال رزگار بكات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەکی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال رایگەیاند، هیچ راستییەک بۆ ئەوە نییە کە پەکەکە چووبێتە نێو شنگال، بۆ گرتنەوەی شنگال جگە لە پێشمەرگە پێویستمان بەهیچ هێزی دیکە نیە، بۆیە پێویست ناکات هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بمێنەوە.

(قاسم شەشۆ) فەرماندەی پێشمەرگە لەسەر چیای شنگال بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ: گرتنەوەی شنگال بۆ کوردانی ئێزدی زۆر گرینگە، بەڵام بۆ پێشمەرگە هێندەی دیکە گرینگە و بە گرتنەوەی ئەو شارە هیچ بستێک لە خاکی کوردستان لەدەستی داعش نامێنێت، داعش فڕێ دەدرێتە دەرەوەی سنووری هەرێمی کوردستان.
گوتیشی: ئەگەر شنگال بگیرێتەوە، رێگا لەبەردەم گرتنەوەی مووسڵیش ئاسانتر دەبێت، کە داعش لەو شارە تەواو خۆی قایمکردووە و پێدەچێت شەڕی مووسڵیش کاتی بهێت.
(شەشۆ) زیاتر دەڵێ: هیچ راستیەک بۆ ئەوە نیە هیچ هێزێکی پەکەکە و هێزێکی دیکە نەچووەتە ناو شنگال، بۆ گرتنەوەی شنگال جگە لە پێشمەرگە پێویستمان بەهیچ هێزی دیکە نیە، بۆیە پێویست ناکات هێزەکانی پەکەکە لە شنگال بمێنەوە، پێشووتریش ناوچەکە لەلایەن پێشمەرگە پارێزراوە، بۆ ئەو مەبەستەیش بەدەیان قوربانی دراوە، هێزی پێشمەرگە هێزێکی گەورەیە، هەر شوێنێک پلانی بۆ دابنێت بە تەنیا دەتوانێت رزگار بکات، پێشتر لە زۆرێک لە میحوەرەکان شوێن و ناوچەیەکی زۆر لە ژێر دەستی داعش رزگار کراون.

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار