له په‌رله‌مانی ڕووسیادا باسی قارەمانێتی پێشمه‌رگه كرا
__2015_11_11_h20m16s31__LB.jpg)
ڕووسیا -KDP.info-جێگری لیژنه‌ی ئاسایشوبهرگری له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت، له ڕووسیا كۆبوونه‌وه‌یان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری و کوبوونەوەیەکی ترمان لەگەل پەیوەندییەکانی دەرەوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كرد و، داوای چەک و تفاق، بۆ پێشمەرگە و سەرجەم هێزەکانی تری عێراق کرا.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) جێگری لیژنه‌ی ئاسایشوبهرگری له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له وڵاتی ڕووسیا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕو وەکو شاندی لیژنەی ئاسایشوبەرگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە ڕووسیا دوو کوبوونەوەمان کرد؛ باسی پەیوەندییه سەربازییەکانی نێوان هەردوو لامان كرد و، داواکردنی چەکوتفاقیشمان بۆ پێشمەرگە و سەرجەم هێزەکانی تری عێراق کرد."
جێگری لیژنه‌ی ئاسایشوبهرگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی :"کوبونەوەیەکمان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری و، کوبونەوەیەکیشمان لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەدا کرد؛ سبەینێیش درێژه به کۆبونەوەکانمان دەدەین؛ له‌وێ هەر کە زانییان من کوردم، باسی قارەمانەتیی پێشمەرگە و تەنانەت ئافرەتانی کوردیان کرد له شەڕی تیرۆریستانی داعشدا، ئا ئەوە زۆر دڵمی خۆش کرد."
(شاخه‌وان عه‌بدوڵا) گوتیشی: "ڕووسیا جەختی لەوه کردەوه که هەر له سنووری سووریادا کردەی سەربازی دەکەن."
جێی ئاماژه‌یه شاندێكی لیژنه‌ی ئاسایشوبهرگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ چه‌ندین پرسی نێوان عێراق و ڕووسیا سه‌ردانی وڵاتی ڕووسیایان كردووه.
نەشوان بەرزنجی




