٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕۆكه‌ 20 جار مۆڵگه‌كانی داعشی له‌ شنگال كوتا

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info-  فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاپەیمانان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی مۆڵگەکانی داعش و، تەنها ئەمڕۆ زیاتر لە٢٠ جار بۆردومانیان کردوونە.
(عێزەدین سندی) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال عەمید بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەکانی داعش بۆردوومان دەکەن و، هەر لەم بەیانییەوە تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ جار مۆڵگە داعشەکانیان بۆردومان کردووە."

عەمید (عێزەدین سندی) گوتیشی، لەو بۆردومانانە ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون و، بریندار بوون و، جگە لەوەش زیانی زۆر بە بارەگاکانیان کەوتووە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار