"83 %ی تاوانهكانی ئاشكرا كردووه"
__2015_11_11_h15m43s41__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- بهڕێوهبهرایهتی نههێشتنی تاوان له ههولێر توانیویهتی به ڕێژهی 83% تاوانهكان ئاشكرا بكات و كۆنترۆڵیان بكات؛ پارێزگاری ههولێر ستاییشی ههوڵهکەیانی کرد.
بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کاروباری دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پایتەختدا، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بە یاوەریی لیوا عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی هەولێریان کرد و عەمید یووسف عەبدوڵا و ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێشوازییان لێ کردن .
تێیدا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی و ستاییشی کار و خزمەتەکانی پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی کرد لە دڵسۆزی و ئەمەکیان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی پایتەخت و، بە تایبەتیش ستایشی ئەو بەرەوپێشەوەچوونەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرا لە بەدیهێنانی ڕێژەی %83 بۆ ئاشکراکردن و کۆنترۆڵکردنی دزی و کوشتن و دزینی ئۆتۆمبێل و ساختەکاری و تاوانەکانی دیکە، کە ڕێژەیەکی بەرز و باشە و ئاماژەیە بۆ شەونخوونی و بەدواداچوونی دڵسۆزانەی کارمەندان و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانی هەولێر .
هەر لە نزیکەوەش پارێزگاری هەولێر گوێی بۆ داواکارییەکان و پێشنیارەکانی ئەوانی گرت و، بۆ زیاتر برەودان و پێشەوەچوونی کارەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ لەمەولا .




