یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت

سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران رایگه‌یاند، به هۆی هاتنی ئاماری شه‌هیدانی ده‌ستی داعش، له‌سۆران ده‌ست به دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون و زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
(ئه‌شقی مه‌لا) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند: "له سنووری هه‌ر چوار شارۆچكه‌ی دڤه‌ری سۆران 82 پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید بوون، له به‌رنامه‌ی ئێمه‌ش‌دایه و ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه كه زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش بكه‌ین.
(مه‌لا) گوتیشی: "ئێستا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كار له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌كات و وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانیش كار بۆ ئامارێكی ته‌واوی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ڕه‌وانه بكات، ئاماری ئێمه ڕه‌وانه كراوه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش داوامان كردووه كه ئێمه له سنووری خۆمان ده‌ست به دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون یان زه‌وی بكه‌ین به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان، ئه‌گه‌ر كه‌سوكاری شه‌هید یه‌كه‌ی بوێت ئه‌وا له سۆران هه‌یه و ده‌یده‌ینێ، ئه‌گه‌ر زه‌ویشی بوێت ئه‌وا له هه‌ولێر زه‌وی ده‌درێتی."
رابین شێروانی




