ئەكرەم ساڵح: پارتی، بارهگاكانی کەم ناکاتەوە
__2015_11_10_h17m42s13__LB.jpg)
گەرمیان-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی لە گەرمیان دەڵێ شتێك نیە بە ناوی كەمكردنەوەی بارەگای پارتی لە ناوچەكە بەڵكو ڕێكخستنەوەیەكی باشتر بۆ بارەگاكانمان و كارە حزبییەکەی خۆمان دەكەین و چێ لە بەرژەوەندی خەڵك و كاری پارتایەتیدا بێ دەیكەین.
چەند میدیا و ماڵپەرێك بڵاویان كردووتەوە كە گوایە "پارتیی دیموكراتی كوردستان لەو ناوچانەی بارەگای لێ سووتاوە، بارەگاكانی كەم دەكاتەوە". بەڵام (ئەكرەم ساڵح) بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شتێك نییە بە ناوی كەمكردنەوەی بارەگای پارتیی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەكە بەڵكو ڕێكخستنەوەیەكی باشتر بۆ بارەگاكانمان و كاری حزبیی خۆمان دەكەین. هەربەو مەبەستەش هەردوو سەركردایەتی كەركووك گەرمیان و سلێمانی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە گەڵ هەموو لقەكانی پارتی لەم سنوورانە بە یەكەوە پێوشتر كۆبووینەتەوەو بڕیارە بەیانیش كۆ ببینەوە تا ئەم بابەتانە تاوتوێ بکەین. ئەمەش بابەتێكی حزبیە و زیاتر بۆ دیاریكردنی هەنگاوی داهاتووی پارتی و باشتربوون و بەرەوپێشەوەچوونی كاری پارتایەتییە."
بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتیی لە گەرمیان ئاماژەیشی دا: "دووای ئەم بارودۆخانەی لە ناوچەكانی سلێمانی و ڕاپەرین و گەرمیان هەڵەبجە ڕوویدا بارودۆخی ناوچەكە پێویستی بە پێداچونەوە هەیە لەروی پێكهاتەی بارەگاكانمان و لە شێوازی كاركردنمان, بۆیە پارتی خوێندنەوەی تەندروستی و گشتگیری خۆی بۆ ئەوبابەتە دەكات و چی لە بەرژەوەندی گشتیدا بێت و لە بەرژەوەندی باشتر كردنی كاری پارتایەتی بیت لە ناوچەكە بڕیاری لەسەر دەدات."
سەرباز واحید




