"پۆستی سهرۆكی زانكۆی كهركووك مافی پارتییه؛ لێناگەڕێین بدرێته لایهنێكی دیكه"
__2015_11_10_h17m11s23__LB.jpg)
كهركووك-KDP.info- دیسان تورکمانێکی شیعە بە وەکالەت کراوەتە سەرۆکی زانکۆی کەرکووک تا سەرۆکێکی بۆ دیاری دەکرێت، بەرپرسی لقی پارتییش لە کەرکووک دەڵێ، ئەو پۆستە مافی پارتییە و قهبووڵ ناكەن بدرێ به هیچ لایهنێكی دیكه.
بەرپرسی لقی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک (محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکووک مافی پارتییە و کاندیدیشمان پێشکەش کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەی وەزیری خوێندنی باڵا (حوسێن شەھرستانی) کە دژی کوردە بە تایبەت پارتیی کێشە دروست دەکات و ڕێگە نادات ھیچ پارتییەک ببێتە سەرۆکی زانکۆ."
(محەمەد کەمال) گوتیشی، لە ھەر شوێنک کە سەرۆک نەمینێت جێگرەکەی کارەکان بەڕێوە دەبات، بۆیە ئێستا تورکمانێکی شیعە بە وەکالەت بووەتە سەرۆکی زانکۆی کەرکووک، بەڵام ئێمە لێناگەڕێین ئەو پۆستە بدرێت بە ھیچ لایەنێک، چونکە مافی پارتییە.
بڵند ئیبراھیم




