٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"حه‌فته‌ی دابێ ڕێككه‌وتنێكی نێوان پارتی و یه‌كگرتوو جێبه‌جێ ده‌كرێ"

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، پارتی و، یەکگرتووی ئیسلامی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و، حەفتەی دابێتەوە ڕێککەوتنەکە دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە.

(فەهیم عەبدوڵا) سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامیدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن و، ڕێککەوتنەکەمان ئیمزا کردووە و، حەفتەی دابێتەوە ئەو ڕێککەوتنە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."

گوتیشی: "یەکگرتووی ئیسلامی وەک دووەمین فراکسیۆن لە سنووری ئەو پارێزگایە 23 پۆستی بەرکەوتووە، پۆستەکانیش جۆراوجۆرن؛ لە شیرەتکار (ڕاوێژکار)ی پارێزگارەوە بگرە تا بەرپرسی فەرمانگە."

ڕابین شێروانی
 

هەواڵی پەیوەندیدار