شهش خێزانی ژێر دهستهڵاتی داعش خۆیان ڕادهستی پێشمهرگه كرد
__2015_11_10_h16m6s8__LB.jpg)
داقووق-KDP.info- جێگری بەرپرسی لیوای 9ـی هێزی پێشمەرگە دەڵێ شەش خێزانی ناوچەكانی ژێردەستی داعش هاتوونەتە سنووری هێزی پێشمەرگە و، دەڵێن لە چنگی تیرۆرستانی داعش هەڵهاتووین، بهڵام پیاویان لهگهڵ نهبوو و گشتیان ژن بوون بۆیه گومانێكمان ههیه كه پیاوهكانیان تیرۆریستی داعش بن.
عەقیدڕوكن (تارق زاهر ئەحمەد) جێگری بەرپرسی لیوای 9ـی هێزی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "شەش خێزان لە حەویجە و ڕەشاد و ڕیاز و مووسڵەوە هاتوونەتە سنووری هێزی پێشمەرگە و، بە وتەی خۆیان گوایە لە چنگی تیرۆریستانی داعش هەڵهاتوون. ئێمەش ڕادەستی بارەگای میحوەر و ئاسایشمان كردوون تا بەپێی ڕینماییە یاساییەكانی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن. ئەوەی جێگای گومانە ئەوەیە كە ئەم خێزانانە پیاویان لەگەڵدا نییە، ئاخر خێرە ژن و منداڵ هاتوون! ئەی دەبێ پیاوەكانیان لە كوێ بن؟! دیارە كە پیاوەكانیان چەكداری داعشن و چەندین گومانی تریان لێ دەكرێت. بۆیە پێویستە لێیان بكۆڵینەوە."
جێگری بەرپرسی لیوای 9ی هێزی پێشمەرگە ئاماژەی دا: "ئێمە وەكو هێزی پێشمەرگە بە فەرمانی سەروی خۆمان نەمانهێشتووە بێنە ناو شارەكان و تا ئێستا ئەوانمان لای خۆمان هێشتووەتەوە. چاوەڕوانی بڕیاری لیژنەی ئەمنی كەركووك و فەرماندە سەربازییەكانی ئەم ناوچەیەین كە كۆ ببنەوە و بڕیارێكیان لەبارەوە بدەن."
لەبارەی ڕەوشی ئەو خێزانانە گوتی: "لەروی مرۆڤایەتییەوە زۆر دڵگرانین كە ئەم خێزانانەمان لای خۆمان هێشتووەتەوە بەڵام لە ڕووی كاروباری خۆمان و ئەمنیەتی كوردستان دەبێ لێیان بكۆڵدرێتەوە بۆ ئەوەی ئەم میللەتەی لە پشتی ئێمەوەیە بە عەرەب و توركمان و كوردەوە بەبێ مەترسی و دەستدرێژی بژین. لێرەش هێزی پێشمەرگە لە خۆراك و پێداویستیەكانی تری خۆیانیان پێ داون و یارمەتییان دەدەن."
سەرباز واحید




