٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئێمینكی: بارودۆخی هه‌رێم به‌ره‌و باشی دەڕوا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- له ‌پێشوازی شاندێكی گردبوونه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ژیان له‌ كه‌ركووك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌، بارودۆخی هه‌رێم به‌ره‌و باشی دەڕوا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠/١١/٢٠١٥ دکتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە پەرلەمان پێشوازی لە شاندێکی گردبوونەوەی پێکەوەژیانی نێوان ڕۆڵەکانی شاری کەرکووک کرد کە لە کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ و کەسایەتی دیاری سەرجەم نەتەوەکانی شاری کەرکووک پێک هاتبوون.

لە دیدارێکدا کە چەند پەرلەمانتار و ڕاوێژکارێکی پەرلەمانیش لەوێ بوون، دکتۆر ئومێد مه‌جید سەرۆکی شاندەکە دەستخۆشیی کرد کە ئەم دیدارەیان بۆ ڕەخسێنراوە و، پوختەیەکی لەبارەی ئامانجی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەیان پێشکەش کرد کە لەپێناو کارکردن بۆ نزیکترکردنەوەی ڕۆڵەکانی سەرجەم نەتەوەکان لە یەکتری و پتەوترکردنی پێکەوەژیانی نێوان لایەنەکان دامەزراوە و، لەم ڕوەوە چەندین چالاکییان پێشکەش بە هاووڵاتیان کردوە و هەوڵ دەدەن زیاتر پەرە بە کارەکەیان بدەن هاوکات ئەو گرفتانەشی باس کرد کە لە ڕووی کارگێڕیەوە دێتە ڕێگەیان و هیواشیان خواست بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە هەموو ڕوویەکەوە سەقامگیر بێ بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بەسەر کەرکووک و ناوچەکانی تر هەبێت.

د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و، پشتیوانی خۆی بۆ کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە نیشان دا و ئامانجی کارەکەیانی بە زۆر گرنگ وەسف کرد لەپێناو نزیکترکردنەوەی نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکووک و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان و خۆشەویستیی پێکهاتە و نەتەوەکان کە لە دێرزەمانەوە لەسەر ئەو خاکە بە ئاشتیانە دەژین و، دڵنیای کردنەوە کە بارودۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو باشتر و باشتر هەنگاو دەنێ و، بەڵێنی دا بە پێی توانا هاوکار و پشتیوانیان بێ تاوەکو بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی پارێزگای کەرکووک پشتیوانی زیاتری کار و چالاکیەکانیان بکرێ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار