٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌غدا مووچه‌ی 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی چاكسازیكردن له‌ مووچه‌دا، مووچه‌ی 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

(مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح) راوێژكاری ئابووریی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكی حكوومه‌تی عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌، مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كان 50% كه‌م ده‌كرێته‌وه‌.

(مه‌زهه‌ر محه‌ممه‌د ساڵح)  ئاماژه‌ی داوه‌، مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی خواره‌وه‌ ده‌ستكاری ناكرێت و كه‌م ناكرێته‌وه‌.

راوێژكاره‌كه‌ی (عه‌بادی) هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌وه‌ ده‌رماڵه‌ و مووچه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه‌، 20 هه‌زار فه‌رمانبه‌رن.

جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، مووچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و په‌رله‌مانتاران و وه‌زیره‌كان و راوێژكاره‌كان و هاوشێوه‌كانیان، كه‌م ده‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌كانی 8 و 9 و10  زیاد ده‌بێت.

یه‌حیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار