سبەینێ، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە دەکات

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارە پەرلەمانی عێراق سبەینێ خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە گشتییەکەی ساڵی دابێی عێراق بکات.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانی عێراق سبەینێ کۆ دەبێتەوە و، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2016 دەکات."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ھەرکاتێک خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بوودجە کرا،دواتر سەرۆکی پەرلەمان ئاراستەی لیژنەی دارایی دەکات بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکات و ڕاپۆرتی لەبارەوە ئامادە بکات، بۆ ئەوەی ئەو ڕاپۆرتە پێشکەشی پەرلەمان بکات و، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت و پەسەند بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




