داعش له خوێندندا، یهك مانگ پشووی هێشتهوه

مووسڵ-KDP.info- رێکخراوه تیرۆریستییهكهی داعش بڕیاری دا، ساڵانە 11مانگ خوێندن بەردەوام دەبێت و، تەنیا مانگی ڕەمەزان پشوو دەبێت.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ، بڕیارێکی نوێیان لەبارەی خوێندنهوه دەرکردووە، بەپێی بڕیارەکەیش ساڵانە 11مانگ خوێندن بەردەوام دەبێت و، تەنیا مانگی رەمەزان پشوو دەبێت.
پێوهست به بهرهی شهڕیشیهوه، لە شەرگاتی باشووری مووسڵ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێپژکراو بە بارەگایەکی داعشاندا تەقییەوە و بە ھۆیەوە 11ئافرەتی خەنسا کوژران.
ههر بهپێی زانیارییهكانی (سەعید مەموزینی)، دیسان لە مووسڵ، داعش بەساڵداچوویەکی 80ساڵهی بە ناوی (عەلی عاگوب) و ھاوسەرەکەی بە ناوی(سەکینە)ی تەمەن 75ساڵ گولەباران کردووە، چونکە کوڕەکەیان لە دەرەوەی شاری مووسڵە.
بڵند ئیبراھیم




