به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش كوژرا

مووسڵ-KDP.info- گه‌وره به‌رپرسى تیرۆریستانى داعش کە به‌رپرسى پاڵاوگه‌ى گهیارهىش بوو له باشوورى شارى مووسڵدا کوژراوە.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "(حه‌مدى ڕفیلە) گه‌وره به‌رپرسى تیرۆریستانى داعش کە به‌رپرسى پاڵاوگه‌ى گهیارهىش بوو له باشوورى شارى مووسڵدا له بۆردوماندا کوژراوە. دیارە ئەمڕۆ هاوپه‌یمانان بە فڕۆکە پاڵاوگه‌ى گهیارەیان کوتاوە".
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) گوتیشى: "له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرسه‌ى پاڵاوگه‌ى گهیارهىدا، 30 تیرۆرستى تریش كوژراون."
نه‌شوان به‌رزنجى




