حهشدیشهعبی قاچاخچیەتی به چهكهوه دهكهن
__2015_11_08_h18m5s13__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info- پهرلهمانتارێك دهڵێ، حهشدیشهعبی قاچاخیهتی بهو چهكانەوە دهكات كه به بوودجهی عێراق بۆیان كڕدراوه و، دهیفرۆشنهوه.
(شاخەوان عەبدوڵا) بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپهڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند چەکدارانی حەشدیشەعبی قاچاخچیەتی بەو چەکانەوە دەکەن کە بە بوودجەی عێراق بۆیان دەکڕدرێ."
گوتیشی: "هەندێک لە یەکە سەربازییەکانی حەشدیشەعبی ئەو چەکانەی لە حکوومەتی عێراقی وەریدەگرن، دەیفرۆشنەوە! لە هەندێک شوێنیشدا قاچاخچیەتی بە چەکەوە دەکەن.
(شاخەوان عەبدوڵا) ئەوەی خستە ڕوو زانیاریان پێیە و داوای لێکۆڵینەوەشیان کردووە بەرپرسانی حەشدیشەعبی ئۆتۆمبێلی زۆریان بۆ کڕدراوە و هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانەیان فرۆشتووەتەوە.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەکی سەبارەت بە وردەکاریی فرۆشتنی چەک لە لایەن حەشدیشەعبی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: "چەکدارانی حەشد چەک و تەقەمەنییەکانیان دەهێنن بۆ سلێمان بەگ و دووز خورماتوو لەوێدا لە ڕێگەی چەند کەسێک دەیانفرۆشنەوە."
ئەو چەکانەی حەشدیشەعبی قاچاخیان پێوە دەکەن بریتین لە چەکی سووک و قورس و فیشەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی ، گوتیشی: "لە کۆبونەوەی لیژنەی ئاسایشوبەرگری بە فەرمی ئەو پرسە باس کراوە و بڕیارمان داوە لێکۆڵینەوەی تێدا بکەین."
ئەو پەرلەمانتارە کوردە جەخت دەکاتەوە ئەو کارەی حەشدیشەعبی گەندەڵییە؛ تەنانەت هەندێک یەکەی سەربازی هێرشیان کردووە بۆ شوێنێک و چەک و تەقەمەنی و هەمەری ئەو شوێنەیان داگیر کردووە و پاشان فرۆشتوویانە، لە لیژنەکەمان ئەوەمان وەکو گەندەڵی باس کردووە.
(شاخەوان عەبدوڵا) دەشڵێت: لە 'کووت'ـەوە ئێران ڕێگای بۆیان کردووەتەوە تەنها چەک بۆ دێت و، تەقەمەنییان بۆ دەکڕدێت؛ ئەو ڕێگایە تەنها بۆ هێنانی چەکی حەشدیشەعبییە و سوپای عێراق ناگرێتەوە!
یەحیا سابیر




