داعش نیشانشکێنێکی دیکەی لێ كوژرا
__2015_11_08_h16m6s41__LB.jpg)
ئاسكی مووسڵ--KDP.info له پردەهەڵواسراوەکەی حه‌سو ڕملی، لە میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله‌دا، قه‌ناسبه‌ده‌ستێكی تیرۆریستانی داعش كوژرا
.
سەعات 2:20 خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، ڕێككه‌وتی 8/11/2015 له له‌پرده‌هه‌ڵواسراوه‌كه‌ی حه‌سو ڕملی ئاسكی مووسڵ، سه‌ر به میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله، قه‌ناسبه‌ده‌ستێكی تیرۆریستی داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه کرایە ئامانج و كوژرا.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتووە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بە گوێرەی ئەو زانیارییە وردانەی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی پێیانی دابوو، بۆردومانی ئه‌و پردەهەڵواسراو (معله‌ق)ـه‌یان كردووه و، تیرۆریسته‌كه‌یان کوشتووە.




