لاشەی 52 داعشی بیانی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا دۆزرانەوە

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ دەڵێت، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەك چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد و، 68 كەسیشیان زیندانی كرد، هەروەها لە شارۆچكەی حەزەریش گۆڕێكی بەكۆمەڵی تیرۆریستان دۆزرایەوە كە لاشەی 52 داعشی تێدایە و سەرجەمیان بیانین.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ بە بەرچاوی خەڵكەوە 68 كەسیان لەبەر تاشینی ریشەكانیان بە شەست جەڵدە و سێ رۆژ زیندانیكردن سزا دا و، حەوت چەكداری خۆیشیان كە رەخنەیان لە (ئەبوبەكر بەغدایی) گرتبوو، لە نزیك شەرگات گوللـەباران كرد".
(مەموزینی) گوتیشی: "لە نزیك شارۆچكەی حەزەریش لە رۆژئاوای شاری مووسڵ، گۆڕێكی بەكۆمەڵی تیرۆریستانی داعش دۆزرایەوە كە لاشەی 52 تیرۆریستی تێدا بوو و هەموویان چیچانی و ئەفغانی و سودانین".
نەشوان بەرزنجی




