تارق ههرنی: ڕەوە سیسرك له تلسقۆف، هیچ کاری نەکردووەتە سەر پێشمهرگه

تلسقۆف-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەی تلسقۆف دەڵێ، ئەو جۆرە سیسرکەی لە میحوەرەکەی ئەوان بڵاو بووهتەوە ھیچ کاریگەری لەسەر پێشمەرگە نەبووە و تیمی تەندروستی سەرقاڵی لەناوبردنیانن.
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک لە میحوەری تلسقۆف عەمید (تارق ھەرنی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە جۆرە سیسرکە ڕەشەیەک ڕووی لە ناوچەکە کردووە کە ژمارەیان بە ملیۆنان دەبێت، بەڵام ئەم جۆرە سیسرکەیە ھیچ کاریگەری لەسەر پێشمەرگەکان نەبووە، چونکە ھیچ زیانێک ناگەیێنن تەنها ھەندێک بێزارکەرن.
عەمید (تارق ھەرنی) گوتیشی، ماوەی دوو ڕۆژە چەندین تیمی تەندروستی سەردانی ئەوانیان کردووە و ئێستا سەرقاڵی ئەوەن کە ئەو جۆرە سیسرکە لەناو ببەن و دەرمان دەڕشێنن و لە ماوەیەکی نزیکدا لەناو دەبردرێن.
بڵند ئیبراھیم




