٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جارێكی دیكە دروشمی "بژی پێشمەرگە، بڕووخێ داعش" لەناو مووسڵ نووسرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  جارێكی دیكە لەناو شاری مووسڵ بە زمانی عەرەبی و كوردی دروشمی "بڕووخێ داعش، بژی پێشمەرگە" نووسرایەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان گوتی: "تیرۆریستانی داعش ١٣ چەكداری خۆیان لەناو تەلەعفەر و بەعاج دەستگیر كرد و گولـلەبارانیان كردن كە لە بەرەكانی شەر هەڵاتبوون".


(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ تیرۆرستانی داعش لە قەزای حەزەر مزگەوتێكیان تەقاندەوە و دوێنێش كڵێسای رەهبانەكانیان لە قەزای تلكێف تەقاندەوە.


ڕوونیشی كردەوە، لەسەر دیوارەكانی گەڕەكەكانی فەیسەڵییە و رەشیدییە و بابلبیز، خەڵكی مووسڵ بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی نوسیبوویان "بژی پێشمەرگە، بڕووخێ داعش".



بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار