٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌رپرسێكی دیكه‌ی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  كه‌مێك پێش ئێستا كوژرانی به‌رپرسێكی داعش راگه‌یێندرا كه‌ داعش كردبووی به‌ به‌رپرسی شه‌رعی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بۆمبێكى چێنراو له‌ناحیه‌ى نه‌مروودى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى شارى مووسڵ ته‌قییه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراو دانرابوو به‌هۆیه‌وه‌ به‌رپرسى شه‌رعى ویلایه‌تى نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دینى تیرۆریستانى داعش به ‌ناوى (حه‌جى حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌فه‌رى) كوژرا".

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار