جۆن مەکكاین: دەمێکە گوتومە پێویسته سوپا لهدژی داعش بجوڵێ

ههولێر-KDP.info- (جۆن مهككاین) سیناتۆری كۆمارییهكان رایدهگهیهنێ كه دهمێكه گووتویهتی كه پێویسته سوپا لهدژی داعش بجوڵێ بۆ ئهوهی یهكڕاست داعش بشكێ و ئاسهواری نههێڵدرێ.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە پەیامنێری بهشی سیناتی دەنگی ئەمەریکا ئامادەیکردوە، تیایدا قسەی لەگەڵ ژمارهیهك ئەندامێکی کۆنگرێس کردووە سەبارەت بە ڕێگا پێدانی هێز و قورسایی زیاتر لەشەڕی داعشدا، بەشێک لە ئەندام کۆنگرێسەکان داوای یاساییەکی نوێ دەکەن کە ڕێگا و دەستەڵات بۆ بەکارهێنانی هێز بە ئیدارەی ئۆباما بدات لەوانە (جۆ مانچین) سیناتۆری دیموکراتییەکان لە ڤیرجینا داوای یاساییەکی نوێ کردووە بۆ دەستەڵاتی بەکارهێنانی هێز و چوونە شەڕەوە.
هەندێکیان گوتویانە نا پێویستمان بە یاسای دیکە نییە لەوانە، (جەیمس ئینفۆ) سیناتۆری کۆمارییەکان گوتویەتی یاسای ساڵی (٢٠٠١) بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەستەڵاتی تەواوی تێدایە بۆ بەکارهێنانی هێز لەدژی تیرۆریستان.
هەر لەو بارەیەوە، (جۆن مهككاین) سیناتۆری کۆمارییەکان و سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی سوپا گوتی، من دەمێکە ئەوەم گوتوە کە ئێمە پێویستمان بە دەستەڵات و ڕێپێدانی بەکارهێنانی هێزی زەمینی و سوپایە بۆ شەڕی داعش بۆ ئهوهی ئاسهواری داعش نههێڵدرێ، بەڵام دەبێت ئەو دەستەڵاتە بۆ بەکارهێنانی هێز لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە بێت.
گوتیشی، ئەگەر سەرۆک بەڕاستی ئەرکەکانی پڕبکاتەوە و کۆماندار و سەرکردایەتی هێزەکان بکات، دەبوایە داوای لە سەرکردەکانی کۆنگرێس بکردایە بێنە کۆشکە سپی و پێی دەگوتن، ئەوە ئەو شتەیە کە پێویستمانە، ڕوونیشیدەکردەوە کە بۆچی پێویستیە و، هەروەها دەیگوت من دەمەوێت داوای هاوکاریتان لێبکەم بۆ ئەوەی بتوانین ئەو دەستەڵاتە گرینگە بەکاربهێنین و بچین بۆ شەڕ، بەڵام ئەوەی ناکات.
(جۆن مهككاین) چەندین جار پێویستی بەکارهێنانی هێزی زەمینی لەشەڕی داعشدا بەگرنگ زانیووە و، باسی کردوە و گوتویهتی، ئەوەی کە کاری سەرۆکە سەرکردایەتیکردنە و، دەبوایە ئۆباما وەکو کلینتۆنی کردبایە، کاتێک ئەوەی لە بۆسنیا ڕوویدا، داوای لە سەرکردەکانی کۆنگرێسکرد و کۆیکردنەوە، دانیشت لەگەڵیان و قسەی بۆکردن و، قسەی بۆ خەڵکی ئەمەریکا کرد و گوتی، جینۆساید ڕوویداوە و پێویستم بە یارمەتی و پاڵپشتی کۆنگرێسە، ئەو توانی ئەوە بکات و، ئەو دەستەڵاتەیش بەدەست بهێنێت.
و/ خالید ئەحمەد




