ئۆباما: ره‌نگه به‌هۆی بۆمبه‌وه فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا كه‌وتبێته خوار

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- به‌گوێره‌ی قسه‌كانی (سه‌رۆك ئۆباما) بێ، فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا كه له شه‌رمشێخه‌وه به‌ره‌و رووسیا فڕی و كه‌وته خواره‌وه، ره‌نگه هۆكاری كه‌وتنی به‌هۆی دانانی بۆمبێكه‌وه بووبێ كه داعش پێشوه‌خته له‌نێو فڕۆكه‌كه‌یان دانابێ.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شیكاری كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكا، (باراك ئۆباما)ـی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له زانكۆی رۆتجه‌رز له ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه كه هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی رووسیا ره‌نگه بۆمب بێ كه داعش پێشوه‌خته له‌نێو فڕۆكه‌كه داینابێ و دواتریش ته‌قیبێته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی (ئۆباما) نوێیه و دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی رووسیا له شه‌رمشێخه‌وه به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی فڕی و كه‌وته خوار ئه‌وه یه‌كه‌م زانیاری ورده كه بگوترێ ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی بۆمبێك بێ كه داعش له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا داینابێ.
خۆی فڕۆكه‌كه له 31-10-2015 رێك له شه‌رمشێحه‌وه به‌ره‌و سان پیته‌رزبۆرگ فڕی، به‌ڵام له دوورگه‌ی سینای میسر كه‌وته خواره‌وه و 224 سه‌رنشینی تێدابوو گشتیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵه‌رانی جیهان ته‌واو به‌دوای هۆكاری كه‌وتنی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كه گه‌ڕان كه بۆچی له‌و دوورگه‌یه‌دا و یه‌كڕاست فڕۆكه‌كه كه‌وتووه، به‌ڵام هیچی وایان ده‌ستنه‌كه‌وت ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ كه داعش رایگه‌یاندووه ئه‌وان فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته خوار.
چیاكۆ




