٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

58 عێراقی به‌م كاره‌ساته‌ مردن

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ده‌ڵێ، به‌هۆی لافاو و شۆرتی كاره‌باوه‌ له‌و چه‌ند رۆژه‌دا 58 هاووڵاتی عێراقی مردون.

گوته‌بێژ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق (ئه‌حمه‌د ردێنی) له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه‌  له‌و رۆژانه‌دا به‌هۆی بارینی بارانێكی زۆره‌وه‌ كه‌ بووه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ته‌زووی كاره‌با له‌شه‌قام و ماڵه‌كاندا له‌گه‌ڵ لافاوه‌كه‌دا تێكه‌ڵبوو و بووه‌ هۆكاری مردنی 58 هاووڵاتی عێراقی.

چیاكۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار