له رۆژانی دابێ توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر داعش

ئانكارا-KDP.info- به‌گوێره‌ی لێدوانێكی وه‌زیری دره‌وه‌ی توركیا، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه تا له رۆژانی دابێ هێرش بكاته سه‌ر داعش و رۆڵ له لاوازكردنی پێگه‌ی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا (فرەیدوون سینیرلی ئۆغلۆ) رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه تا هێرش بكاته سه‌ر داعش و له‌رۆژانی دابێیش ئه‌و هێرشه ده‌ست پێده‌كات.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هێرشكردنه‌كه ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیه، به‌ڵام شوێنی ئۆپه‌رسیۆنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد كه ئاخۆ له سووریایه یاخوود له عێراق.
داعش تا ئێستا 102 هاووڵاتی توركیایی كوشتووه و زیاتر له 500 ی دیكه‌یشی برینداركردوون كه به ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژیی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه و ئه‌مه‌یش وای كرد كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بڵێ بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه و پاراستنی ئاساییشی توركیا و ناوچه‌كه، ئێمه‌یش هێرش ده‌كه‌ین.
چیاكۆ




